بۆ بەڕێز د. شوکریە ڕەسووڵ
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دواکۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
۹ی تشرینی یەکەم٢٠٢٤