zagros news agency

ڕووسیا کار لەسەر دەست‌پێکردنەوەی دانووستانی ئاستانا دەکات

 

سێرگی فرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاژانسی تاس-ی ڕووسیی ڕاگەیاندووە، ئامادەکارییەکان بۆ خولی ٢٢ی دانوستانەکانی ئاستانە لە پایتەختی کازاخستان دەکرێت.

فرشینین، کاتی بەڕێوەچوونی ئەم دانووستانانەی دیاری نەکردووە.

ئەو دەڵێت”مۆسکۆ دانوستانەکانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا بە گرنگ و ئەرێنی دەزانێت، بۆیە پێویستە لە بەشداریکردنیان بەردەوام بن “.

دوایین خولی دانوستانی ئاستانە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، و بڕیار بوو قۆناغی ٢٢ بۆ نێوەڕاستی ئەمساڵ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەقڵاوە دابەش دەکرێت

یاسین

زانکۆلاین 48 سەعات درێژکرایەوە

یاسین

هەزاران کەس لە ئەورووپا بۆ پشگیریی کوردانی سووریا خۆپێشاندانیان کرد

یاسین