ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەربەرز تاهر : داهاتی سلێمانی بۆ خەلكی شاری سلێمانی نیە

كاندیدێكی پارتی لە شاری سلێمانی دەلێت بەداخەوە لە پارێزگای سلێمانی داهاتی ناوخۆ ناگەرێتەوە بۆ خزمەتی گشتی كە وەكوو هەولێر خزمەتی شار و خەلكەكەی پێ بكرێت بەلكو دەچێتە خەزێنەی حزبێك كە لێرە دەسهەلاتدارە و هیچ كەس لێی سودمەند نابێت .

سەربەرز تاهر كاندیدی ژمارە34 ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەمجارە پارتی تەسفیەی حساب لەگەل حزبەكان دەكات ناكرێت قاچێكیان لە ئۆپزسیۆن بێت قاچێكیان لە دەسهەلات بێت دەبێت خۆیان یەكلای بكەنەوە كامە بەرە هەلدەبژێرن نابێت لە بەرپرسیارەتی رابكەن .

سەربەرز تاهر گوتیشی دوا لە خەلكی سلێمانی دەكەم ئەمجارە پارتی دیموكراتی كوردستان تاقی بكەنەوە چونكە پارتی خاوەن پرۆژە و بەرنامەی گرنگە لە ماوەی رابردوو زۆر حزب تاقی كرانەوە نەتوانرا خزمەتیان بكەن با ئەمجارە پارتی بێت تاوەكوو ئاوەدانی زیاتر روو لەو شارە بكان پارتی بەرپرسیارەتی هەلدەگرێ .

سەربەرز تاهر گوتیشی ئامانجی ئێمە خزمەتكردنی خەلكە باشتر كردنی بژێوی ژیانی خەلك كردنەوەی پرۆژەی گرنگ و ستراتیجی نەوەك پرۆژە بكەینەوە بە پارەی خەلك دواتر بلێین وەرن سواری جۆلانەبن ئێمە دەمانەوێت كارێك بكەین لە خزمەتی چینی هەژاران بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هەندێک ناوچه‌دا نه‌ماوه‌

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: دەبێت بکەرانی هیرشەکەی سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە

سەڵاح