ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌رپرسانی ئەمەریکا: بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی، ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە

 

دوو بەرپرسی ئەمەریکایی بە ڕۆیتەرزییان وت ئەمەریکا هێشتا باوەڕی وایە کە سەرەڕای شکستە ستراتیژییەکانی ئەمدواییانەی تاران، بە کوشتنی سەرکردەکانی حزبوڵا لەلایەن ئیسڕائیل و دوو هەوڵە گەورە سەرنەکەوتووەکەشییەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل، تاران بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی بڕیاری نەداوە ،.

پێشتر لەم هەفتەیەدا بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا ویلیام بێرنس وتی ئەمەریکا هیچ بەڵگەیەکی نەبینیوە لەسەر ئەوەی کە ڕابەری باڵای ئێران بڕیارەکەی ساڵی 2003 ی پێچەوانە کردبێتەوە کە تێیدا سەرجەم بەرنامە بە چەککردنە ئەتۆمییەکەی ڕاگرت.

ئەم هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەی ئەمەریکا ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە تێگەیشتن لە دژایەتی ئەمەریکا بۆ هەر هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە هێرشە موشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسڕائیل.

دوای هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی پشتگیری لە هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل ناکات بۆ سەر کارخانە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام ڕوونی نەکردەوە بۆچی پشتگیری ئەو کارە ناکات. ئەو لێدوانەی ڕەخنەی هەندێک لە کۆمارییەکانی لێکەوتەوە، بە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیشەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکا لە مێژە دانیان بەوەدا ناوە کە هەر هەوڵێک بۆ لە ناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕەنگە تەنها هەوڵەکانی ئەو وڵاتە دوابخات بۆ پەرەپێدان بە بۆمبێکی ئەتۆمی و دەکرێت تەنانەت سووربوونی تاران بۆ دروستکردنی ئەو جۆرە چەکە زیاتر بکەن.

بەرپرسەکەی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن وتی ” ئێمە هەموومان زۆر بە وریاییەوە چاوێری ئەمە دەکەین.”

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سوپای ئیسڕائیل زیانێکی گەورەی بە حزبوڵا گەیاندووە، کە بەهێزترین گروپی چەکداریی هاوپەیمانی ئێرانە لە ناوچەکەدا و هەروەها بەهێزترین گروپە لە بەرەی مقاوەمەدا. گرنگترین شکستی حزبوڵا کوژرانی سەرکردەکەی، حەسەن نەسڕوڵا بوو لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا.

لاوازکردنی هاوپەیمانە سەرەکییەکەی ئێران لە ناوچەکەدا هەندێک لە شارەزایانی ناچار کردووە بڵێن کە ئێران ڕەنگە دەست بکاتەوە بە هەوڵەکانی بۆ بە دەستهێنانی بۆمبێکی ئەتۆمی بۆ پاراستنی خۆی.

بێث سانەری جێگری پێشووی بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا وتی مەترسی پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکەی ساڵی 2003 ی خامنەئی لەسەر چەکی ئەتۆمی ” لە ئێستادا لە هەموو کات زیاترە.” وتیشی ئەگەر ئیسڕائیل هێرش بکاتە سەر کارخانە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەوا تاران پێدەچێت دەست بکاتەوە بە دروستکردنی بەرنامەیەکی ئەتۆمی.

وتی بەڵام ئەوە هێشتا کاتی دەوێت.

سانەر وتی ” ناتوانن لە ڕۆژێکدا ئەو چەکەیان دەستبکەوێت. چەندین مانگی دەوێت.”

ئێران لە ئێستادا لە دوو کارخانەیدا هەتاوەکو پلەی لە سەدا 60 یۆرانیۆم دەپیتێنێت کە ئەوەش نزیکە لە پلەی لە سەدا 90 کە پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هاوبەشی هێرشەکەی کرۆکۆس دەزانێت

یاسین

سەرۆكی حكومەت: جێی شانازییە كە كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەوپێشتر دەچێت

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

یاسین