zagros news agency

هه‌ولێر… لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا

بەگوژمەی زیاتر لە ( 276 ملیۆن دینار )، لە گەڕەکی سەربەخۆیی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک دانرا.

ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و محمەد یوسف، بەڕێوەبەری شارەوانی سێ و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 20 مەترى و 15مەتری و لێدانى کێربستونیان لە کەرتى 3 هەزارى گەڕەکى سەربەخۆیی دانرا، کە بە گوژمەى( 276 ملیۆن و 650 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لەوبارەیەشەوە هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، جەختیان لەسەر هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک کردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بەزوویی و لەکاتی خۆی تەواو بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە چۆڵکردنی گەورەترین بنکەیان لە رۆژئاوا

سەڵاح

سەڵاحەدین سیامەند بە سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەست نیشانکرا

یاسین