بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاخدا.
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەید سادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنوری قەزاكە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بەقاچاخ هێنرابووە هەرێمی كوردستان .
هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، م،ع،ح لەدایكبووی 1995، س،ج،ع لەدایكبووی 1984، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 50 ی دەرمانخانەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
رێباز یونس