zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ستخۆشی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ دەکات

پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/٢٥،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایییانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریی “هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان” (MMA)دا لە ئەمه‌ریکا بەدەست هێنابوو.

لە دیدارەکەدا،  نێچیرڤان بارزانی لە نزیکەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایییەکی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتییە باڵایە و پاڵپشتیی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوه‌، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشییدا.

لای خۆیەوە، پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ، خۆشحاڵیی خۆی بە پێشوازی و دیداری  نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هاندانە بەردەوامەی به‌ڕێزیان دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی ئیسرائیل لەسەر وتارێک سکاڵا لە نیویۆرک تایمز دەکات

سەڵاح

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی پاریس دەکات     

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی

سەڵاح