ئهمڕۆ دووشهممه 14ی ئۆكتۆبهری 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کۆنفرانسی چاکسازی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دەرمان بەرێوە دهچێت.
لهمیانهی كۆنفڕانسهكهدا، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، گوتارێكی گرنگی پێشكهش كرد و رایگهیاند، هەندێك كار كە ئەنجام دراون و بەرهەمەكانیشی بۆ ئێمە دیارە، بابەتی رێنماییەكانی هاوردەكردنی دەرمان و خۆراك و گرتنەبەری ڕێكاری یاساییە بەرامبەر بە سەرپێچیكاران، دەزانم كە زۆر لایەن هەبووە پێشتر مامەڵەیان بە هێنان و بازرگانیكردن بە بابەتی دەرمان كردووە و لە سنوورە جیاوازەكان هێنانی ئەم دەرمانانە، بەداخەوە بۆ ئەوەی سوود بە هەندێك بازرگان بگەیەنێت، زیانێكی زۆریان بە هاووڵاتیان گەیاند.
سهرۆكی حكوومهت ڕاشی گهیاند، ئەم ڕێكارانەی حكوومەت گرتوویەتیە بەر، بۆ ئەوەیە كە ئێمە هاووڵاتیمان كردۆتە سەنتەری گرنگیدان بە حكوومەت و سەلامەتیی هاووڵاتی بۆ ئێمە زیاتر و گرنگترە لە سوودی بازرگانی، بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی كە نابەرپرسیار بوون. دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكەم كە ئەم ڕێكارانەیان گرتۆتە بەر و كارێكی باشیشیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەرمان و خۆراك كردووە.