ژماره ٢٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، ده‌مه‌وێ شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنمه‌وه و په‌رله‌مان بكه‌ینه سه‌كۆیه‌ك بۆ ده‌ركردنی یاسای باش و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت به‌كار بێنین.
حاجی ڕۆژ، كاندیدی ژماره ٢٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ده‌مه‌وێ شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنمه‌وه و په‌رله‌مان بكه‌ینه سه‌كۆیه‌ك بۆ ده‌ركردنی یاسای باش و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت به‌كار بێنین، ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مان، خه‌ڵك ده‌مناسن چۆن خزمه‌تیان ده‌كه‌م.
كاندیدی ژماره ٢٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوو ھەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین لە داھاتووش زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان.
هەروەها حاجی ڕۆژ، كاندیدی ژماره ٢٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پارتی باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان هەیە، هیوادارم ده‌نگ به لیستی ١٩٠ی پارتی بده‌ن و ڕۆژی ده‌نگدان بكه‌نه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن.
رێباز یونس