ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچیر شێخ عەزیز : دەمانەوێت گەرمیان لە ئاست ئەو قوربانیانە بێت كە داویانە

كاندیدێكی پارتی لە بازنەی سلێمانی دەلێت دوای سالی 1992 ئەم هەلبژاردنە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە چونكە بۆ یەكەم جارە هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەلبژاردن دابەش دەكرێت بۆیە ئێمە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولی ئەوەدان زۆرترین رێژەی دەنگ لە بازنەی سلێمانی بە دەستبهێنین تاوەكوو ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەت بە ناوچەكانی شاری سلێمانی بكەین خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكەین .

نێچیر عەزیز كاندیدی ژمارە 64ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند من كە بەربژێرێكم لە گەرمیان كە بە دایكی ئەنفال دادەنرێت زۆرترین قوربانی لە ناوچەی گەرمیان بووە بەداخەوە خزمەتەكان لە چاو ئەو قوربانیە گەورەیە نەبووە بۆیە ئێمە وەكوو كاندیدانانی پارتی هەموو هەولی خۆمان بەگەر دەخەین بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری بهێنینە ناوچەی گەرمیان .

نێچیر عەزیز گوتیشی نزیكەی ٢٠٠ تاقانەی ئەنفال لە گەرمیان هەیە ئەگەر ئەمانە نەمێنن مندالەكانیان ناتوانن موچەكەیان وەرگرن بۆیە هەولدەدەین دوای نەمانیشیان مندالەكانیان بتوانن موچەكانیان وەرگرن وە هەولدەدەین وەك چۆن ئەو ئاوەدانیەی لە هەولێر و دهۆك هەیە بگوازینەوە شاری سلێمانیش كە خاوەن داهاتێكی زۆرە بەلام حزبی دەسهەلاتدار دەستی بەسەر ئەو داهاتەدا گرتووە لە خزمەت شارەكە بەگەر ناخرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل لە سووریا کونسولخانەی ئێرانی كرده‌ ئامانج

سەڵاح

دادگای ئەرژەنتین دەوڵەتی ئێران بە تیرۆر ناساند

سەڵاح

خامنەیی: ئیسرائیل خەریکە دەتوێتەوە

سەڵاح