بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی لە تورکیا بڵاویکردەوە شەپۆڵیکی سەرما لە رووسیاوە بەرەو تورکیا گەیشتووە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما 6 بۆ 7 پلە دابەزیت، هاوکات هۆشداری لە هەستانی لافاو بۆ باکووری تورکیا دراوە.
هاوکات پیشبینی بەفربارین لە شوێنە بەرزەکانی ئەم ناوچەیە دەکرێت.
لە باکووری کوردستانیش پلەکانی گەرما لە نێوان 6 بۆ 12 پلە دادەبەزێت، پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦یۆکتۆبەر لە بەرزایی و ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.