zagros news agency

مايكل مان خۆی بریندار دەکات

دەرهێنەری ئەمریکی، مایکڵ مان (83 ساڵ)، بریندار بووە، کاتێک فیشەکێک لە دەمانچەکەی خۆیەوە لە کاتی ڕاهێنان لە یەکێک لە مەیدانەکانی ڕاهێنانی لۆس ئەنجلۆس بە هەڵە دەرچوو.

بەگوێرەی لێدوانی گوتەبێژی فەرمی، ڕووداوەکە لە دوای نیوەڕۆی شەممەی ڕابردوو کاتێک ڕوویدا کە ناوبراو هەوڵیدا چەکەکەی بگەڕێنێتەوە ناو بەرگەکەی.

برینداربوونەکە تەنها لە پێستەوە بووە و سادە بووە؛ تیمە پزیشکییەکان چارەسەریان بۆ کردووە و لە هەمان ڕۆژدا دوای دڵنیابوون لە سەلامەتییەکەی نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدارەی ئەمریکا: هەوڵه بەردەوامەکانمان بووه هۆی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ تورکیا

سەڵاح

زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح