ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئەڵمانیا، ئینتراخت فرانکفۆرت بووە میوانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن.

 

لە ئەنجامدا بایەر لیڤەرکوزن توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە فرانكفۆرت بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا بە بەهێزی دەستیپێکرد و هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیڤەرکوزن هەژمارکرد و لە خولەکی 9 یاریزان ڤیکتۆر بونیفەیس لێدانەکەی لەدەستدا، دوای تێپەڕبوونی چەند خولەکێک و لەخولەکی 16 عومەر مەرموش بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ فرانکفۆرتی میوان تۆمارکرد.

لیڤەرکوزنی خاوەن یاریگا بەردەوامبوو لە فشارەکانی تاوەکوو لە خولەکی 25 کاتێک رۆبێرت ئاندریخ گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.

 

لە دووەم تایمدا بەهەمان شێوە یارییەکە بەبەهێزی دەستی پیکردەوە و لایەنەکان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان تا لەخولەکی 71دا یاریزان ڤیکتۆر بۆنیفانس توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بایەر لیڤەرکوزن تۆمارکردو یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرکوزن بووە خاوەنی 14خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە، فرانکفۆرتیش بە 13 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سرەیا فەرهاد : پارتی خاوەن بەلێنی خۆیەتی بۆ خەلكی شاری سلێمانی دەنگ بەو حزبە دەدات

گوران

وڵاتانی زلهێزی جیهان زیاتر له‌ 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانیان خسته‌خواره‌وه‌

سەڵاح

سه‌رچاوه‌كان: زیاتر له‌ 120 گه‌نج له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوێر كراون

سەڵاح