ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بە سەرکەووتن هاندەرانی ئاشتکردەوە

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی برێنتفۆردی کرد.

 

لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە برێنتفۆرد بهێنن.

 

لەسەرەتای تایمی یەکەمدا هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، بەڵام نەیان توانی تاوەکوو خولەکی پێنجی کاتی زیادکراوی ئەو تایمە یانەی برێنتفۆرد دەستپێشخەری کرد و گۆڵی یەکەمی لە رێگەی ئیتان پینۆک تۆمارکرد.

 

لە سەرەتاکانی تایمی دووەم مانچستەر باشتر بینرا هەرزوو توانی گۆڵی بەرامبەر لەخولەکی 47دا لە ڕێگەی یاریزان گارناچۆە تۆماربکات،

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 62 کاتێک راسموس هۆیلاند گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی خاوەن ماڵی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ لە پلەی 10ی ڕیزبەندی دێت، برینتفۆردیش بە کۆکردنوەوەی 10 خاڵ لەپلەی دوانزدەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت

یاسین

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەڵاح

ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران کوژرا

سەڵاح