zagros news agency

بەشی دووەمی “Beetlejuice” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی  “Beetlejuice” لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا 111 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا، ئەم داهاتە زۆرە بۆ فیلمەکە چاوەڕوان نەکراو بوو، بەنرهەمهێنەرانی پێشبینی 80 بۆ 90 ملیۆن دۆلاریان کردبوو.  ئێستا داهاتی گەیشتووەتە 124 ملیۆن دۆلار.

بەشی دووەمی فیلمەکە بەناوی “Beetlejuice Beetlejuice”یە و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

لە ریزبەندی دووەمی لیستەکەدا، فیلمی “Deadpool & Wolverine” دێت کە چەند هەفتەیەک لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

خەڵاتەکانی “سیزار” 2026 لە پاریس دابەشکران

ART