بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکراوبووە.
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە فەرمانێکی دەستگیرکردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواچوونەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە فەرمانی گرتنی ھەبووە بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عیراقی .
ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تۆمەتبار ( ک، ڕ، ع لەدایکبووی ١٩٩٤ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوکردنی ڕێکارەیاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە .
رێباز یونس