zagros news agency

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو جۆیس بلەو

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و زمانناس و زانای فەڕەنسی پڕۆفیسۆر خاتوو (جۆیس بلەو)ـم پێ گەییشت. خاتوو (جۆیس بلەو) پاڵپشت و دۆستێكی گەورەی گەلی كوردستان بوو كە خزمەتێكی زۆری پێشكەشی زمان و ئەدەبی كوردی و ئەنستیتوی كوردی لە پاریس كردووە و حەقی لەسەر هەموومان هەیە و پەرۆشی و زەحمەتەكانی بۆ خزمەتكردنی كورد لەبیر ناكرێن.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنا و هاوكارانی خوالێخۆشبوو خاتوو (جۆیس بلەو) و هەموو نووسەر و زمانناسانی كورد دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو (جۆیس بلەو) شاد و یادی هەمیشە بەرز بمێنێت.

مسعود بارزانی
25ی تشرینی یەكەمی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر دەکات

دڵشاد

میدیای ئیسرائیلی: واشنتن جێگیرکردنی هێزی هەمیشەیی لە ئیسرائیل تاوتوێ دەکات

یاسین

کارکردن لە دووسایدی کەسنەزان- گۆمپەسپان هەنگاوی باشی بڕیووە

یاسین