وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی یونسێف، له ژێر ناونیشانی گەڕانەوە بۆ فێربوون” ههڵمهتێكی فراوانی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو قوتابیانە دهستپێكرد كە لە خوێندن دابڕاون.
ههڵمهتهكه له رێگهی تیمه هاوبەشەكانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوی یونسێف، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە گەڕان و تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانە كردووە كە لە خوێندن دابڕاون، یاخود هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بە شێوازی جۆراوجۆر بیانگەڕێننەوە بەر خوێندن.
لهوبارهیهوه ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئامانج لە هەڵمەتەکە پێدانی دەرفەتێکی دیکەیە بە منداڵان و گەنجانی لە خوێندن دابڕاو یاخود ئەم منداڵانەی کە هەرگیز نەچوونەتە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە ڕێگەی خوێندنی ئاسایی، نائاسایی، خوێندنی ئۆنڵاین و خوێندنی دەرەکی بتوانن دەستیان بە خوێندن بگات و دووبارە بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن.
جێی باسه بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ساڵی دووههزار و ههژده ڕێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی كوردستان سهدا بیست و چوار بووه، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەكە بۆ سهدا شازده دابەزیوە.