zagros news agency

مان یونایتد داوایەکی سەیر لە مان سیتی دەکات

 

مانچستەر یونایتد بە داواکارییەکی سەیر و سەمەرەی مانچستەر سیتی دراوسێی خۆی سەرسام کرد، پەیوەندی بەوەوە هەبوو کە هەندێک لە یاریزانەکانی گەشتیان کرد بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی خەڵاتکردنی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٢٤.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، ئیدارەی یونایتد داوای لە یاریگای ئیتیحاد کردووە ڕێگە بەو دووانە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ و کۆبی ماینو بدات بە فڕۆکەی تایبەتی سیتی گەشت بکەن.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، یانەی مان سیتی فڕۆکەیەکی تایبەتی بەکرێ گرتووە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ پاریس.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوەڕۆکی کێشەی ڤینیسیۆس و ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

یاسین

بەفەرمی کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ دیاریکرا

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە بە بردنەوەیێکی گرنگ هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین