zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. یاری لوتکەی ئینتەر و یۆڤی بە پڕ گۆڵ و بە یەکسانبوون یەکلابوویەوە

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیتاڵیا و لە یاری لوتکە و دێربی، هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ کۆتاییهات.

 

تایمی یەکەم تایمی پڕ گۆڵ دەرکەوت و لە ئەنجامی فشارەکانی ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئینتەر هەژمارکرد و لە خولەکی 15دا زیلینسکی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد،

دوای ئەوە خانمە پیرەکە توانی دوو گۆڵ لەلایەن ڤلاهۆڤیچ و تیمۆسی وییا لە خولەکەکانی 20 و 26 تۆماربکات، بەڵام ئینتەری خاوەن یاریگا بەمە نەوەستا و ئەویش دوو گۆڵ لە دوو خولەکدا لەڕێگەی یاریزانان موختاریان و زیلینسکی بە لێدانی سزا تۆمارکرد و لەو تایمەدا پێشکەوت.

 

دووەم تایم بە هەمان هێز و ئاست دەستیپێکردەوە، لە خولەکی 53دا دۆمفریس گۆڵی چوارەمی بۆ ئینتەر تۆمارکردەوە،

ماتۆی ڕاهێنەری دوای چەندین گۆڕانکاری سەرکەوتووی ئەنجامدا و دوای هاتنە نێو یاریگا، یاریزان یێلدز توانی بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 71و 82 ئەنجامەکە بۆ یۆڤانتۆس یەکسانبکاتەوە و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم شێوەیە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و ئینتەر میلان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ، یۆڤیش خاوەن 17 خاڵە و لە پلەی سێیەم دەبیندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سوپای پاسداران دوو کەس گیانیان لەدەستدا

سەڵاح

ترەمپ باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمەکانی سێ وڵات

سەڵاح

پارێزگای سەڵاحەددین… شەش تیرۆریستی داعشی كوژران

سەڵاح