zagros news agency

پلاندانانی عێراق: رێژەی هەڵاوسان بۆ 3.1% دابەزیوە

رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بۆ 3.1% دابەزیوە و وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەو رێژەیەی ئاشکرا کرد و دەڵێت هی مانگی ئەیلولە.
وەزارەتی پلاندانان ئاماژە بەوە دەکات تێکڕای رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی ئەیلولدا بریتییە لە 3.1% و ئەمەش بەراورد بە مانگەکانی ڕابردودا ئاستێکی نزمترە.
ئەم وەزارتخانه‌ەیە لە ڕاگەیەنراوێکدا جەخت دەکاتەوە دابەزینی ئاستی رێژەی هەڵاوسان لە عێراق پەیوەستە بە دابەزینی نرخی زۆرێک لە پێداویستییەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دابەزیاندنی رێژەی سووی بانکیی دا و ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو هەنگاوەی لەپێناو خێراکردنی گەشەی ئابوورییە.
شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن هەنگاوی دابەزاندنی رێژەی سوو کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی رێژەی هەڵاوسان دەبێت لە مانگەکانی داهاتوودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق 500 هەزار سواڵكەر هەن و مافیاكان بازرگانی پێوە دەكەن

یاسین

پێنجەمین فيستیڤاڵی “هەولێر” بۆ هه‌نار و بەرهەمی دیکەى خۆراکى و کاری دەستی کرایەوە سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح