zagros news agency

هونەرمەند جەمیل نەوسودی کۆچی دواییکرد

هونەرمەند جەمیل نەوسودی، رۆژی دووشەممە لە مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری هونەرمەند کراوە و تێیدا هاتووە: “بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی هەورامان و یەکێک لەپایە بەهێزەکانی سیاچەمانە، مامۆستا جەمیل ئەحمەدی ناسراو بە جەمیل نەوسودی ، سەرەخۆشی لەکەسوکارو دۆست و هاوڕێیانی دەکەم”.

هەر لە پرسەنامەکەدا هاتووە: “کاتێک، ناوی سیاچەمانە، وردەبەزم، دەرەیی، دێت، ناوی جەمیل نەوسودی لە پێشەنگەکاندایە، بەتەنیا خۆی قەڵایەک بوو بۆ پارێزگاری لە رەسەنایەتی هونەری هەورامان”.

“جارێکی تر بەناوی خۆم و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە هاوخەمی کەسوکاری و خەڵکی هەورامانین. رۆحی شاد”.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Barbie” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

لە پایتەختەوە یادی (١٠٠) ساڵەی شانۆ لە سلێمانی کرایەوە

ART

دەیڤد هاربۆر بەهۆی ماندوێتییەوە لە فیلمێکی نوێ دەکشێتەوە

ART