ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەندامانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئاسایش ڕەخنەی توند لە بوونی هێزی کۆریای باکوور لە ڕووسیا دەکەن

ئەندامانی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک بەریتانیا و ئەمریکا و فەەنسا نیگەرانی خۆیان لە هەبوونی سەربازانی کۆریای باکوور لە روسیا دەربڕی.
ئەم وڵاتانە دەڵێن بە نیگەرانییەوە لە جیگیرکردنی سەربازانی کۆریای باکوور لە نزیک سنووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەڕوانن و رەخنەیان لە رووسیا گرت و داوشیان لە کۆریای باکوور کرد سەربازانی بکشێنێتەوە.
باربارا وودوارد باڵیۆزی بەریتانیا هۆشداریی دا لە تێوەگلانی پیۆنگ یانگ لە لەم جەنگە.
نیکۆلاس دی ڕیڤێر باڵیۆزی فەرەنساش گوتی: بوونی هێزی سەربازیی کۆریای باکوور لە ڕووسیا “کردەوەیەکی دوژمنکارانەیە و لێکەوتەی ڕاستەوخۆی بۆ ئاسایشی ئەوروپا و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت و تەنیا ئازارەکانی گەلی ئۆکرانیا زیاد دەکات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلاسخارت دوایین گوتاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پێشكەش دەكات

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران چوار پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

یاسین

به‌رده‌ڕه‌ش… 83 قوتابخانه‌ دروستكراون و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح