zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕۆژی یەكشەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەندرێ

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ڕۆژی یەكشەممە ئەنجامی زانكۆلاین ڕادەگەیەندر

دوای تەواوبوونی پڕۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجامەكان ڕادەگەیەندرێت و لەسەر وەرگیراوانیش پێویستە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانكۆكانیانەوە بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی 10ی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە “ڕۆژی یەكشەممە 3ی 11ی 2024، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 ڕادەگەیەندرێ.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە 10ی 11ی 2024، دەستدەکرێت بە پڕۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.”

بۆ وەرگرتنی قوتابیان، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، كە “زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024 – 2025.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: “فه‌رمانبه‌ران به ‌ئاسانی مووچه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن”

یاسین

جێنیفەر لۆپێز: تەمەن و قسەی خەڵک ناتوانن خەونی دەرهێنانم لێ زەوت بکەن

ART

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێری پرۆسەی تێکەڵبوونی هەسەدە و سووپای سووریا دەکات

سەڵاح