zagros news agency

لە سەلاحەددین باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سەڵاحەددین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگاری سەڵاحەددین باری نائاسایی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەیە کە کاریگەری کردووەتە سەر ناوچەکە، هەروەها داواشی لە هەموو دەامودەزگاکانی خزمەتگوزاری پارێزگاکە کردووە، لە ئامادەباشی دابن بۆ هەر ڕووداوێکی لەناکاو.”
ئاماژەی بەوەش کردووە “ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پێشکەشکردنی هاوکاریی پێویستە بۆ خەڵک و کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی لافاو و بارانی بەخوڕەوە دێتە کایەوە، هەروەها دڵنیابوونە لە سەلامەتی گشتی.”
دوێنێ شەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2024، عامر جابرى، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسیی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: “بەردەوام هۆشداریی و ئاگاداریی پشێوەختە بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی دامەزراوەکان و ناوچەکان بە گشتی ئامادەکاریی بکەن و ڕێکارەکان بگرنە بەر، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە هەستانی لافاو.”
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسیی عێراق، ئاماژەی بەوەش دا “پیشبینی دەکرێت، بارانی بە لێزمە لە ڕۆژەکانی یەکشەممە و دووشەممە لە هەرێمی کوردستان دەبارێت و ناوچەکانی هەرێم بە گشتی دەگرێتەوە.”
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات

یاسین

شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیانی بە ئابووریی عێراق گەیاندووە

سەڵاح

ئەمشەو خەڵاتەکانی زەبێست دابەش دەکرێت

یاسین