zagros news agency

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا دەکات

 

ئه‌مڕۆ دووشەممە‌ 11/4، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.

تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە خزمەتگوازارییەکانی بدات و خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… تیمی وەڵامدانەوەی خێرا بة هانای گوندی قه‌ریه‌تاغ هاتن

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

یاسین