zagros news agency

جێنەراڵ مۆتۆڕس گرێبەستێکی 4.5 ملیار دۆلاری واژۆ دەکات

 

کۆمپانیای جێنەراڵ مۆتۆڕس گرێبەستێکی دارایی بە بەهای 4.5 ملیار دۆلار واژۆ کرد، بە مەبەستی دابینکردنی پارچەی یەدەگ بۆ ئۆتۆمبێلەکانی.

 

بەپێی ڕێککەوتنەکە، کۆمپانیای پروکۆرا ئۆتۆ پارچەکان دابیندەکات لەڕێگەی هاوپەیمانییەکی بانکییەوە کە لەلایەن جەی پی مۆڕگان و بان کۆ سانتاندەر بەڕێوەدەبرێت.

 

کۆمپانیای جێنەراڵ مۆتۆڕس بەردەوام کاردەکات بۆ پاراستنی هێڵی بەرهەمهێنان لە ئالنگارییەکانی دابینکردن، بەپێی مەرجەکان پارەی ئەم بەرهەمانە لە دوای بەکارهێنانیان لە بەرهەمهێناندا دەدرێتەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووزی 2029.

 

کۆمپانیای ڕێزڤانی موتورز ئۆتۆمبێلێکی نوێی بەهێزی ڕاگەیاندووە بە ناوی “Beast X” کە خاوەنی 1560 ئەسپە و تەنیا 5 دانەی لێ بەرهەمدەهێنرێت.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە پشتی بە بەستەری ئۆتۆمبێلی کۆرڤێت بەستووە و بزوێنەرێکی 8 سۆمبڵەی 6.2 لیتری لەسەرە.

 

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت لە ماوەی 1.9 چرکەدا خێراییەکەی لە سفرەوە بگەیەنێتە 100 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: لەم ناوچەدا ئەگەری بارینی باران هەیە

سەڵاح

حەماس پاشماوەی تەرمی بارمتەیەکی تایلەندایی ڕادەستی ئیسرائیل دەکات

سەڵاح