ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە 05– 11 – 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ، لە دواى نیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت ، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێ ناوچەدا.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 5 – 7)کم دەبێت بەڵام لە کات و شوێنی تەم دا لە نێوان ( 2 – 5 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما لەسەر نەخشە ئاماژەی پێکراوە

سبەی چوارشەممە 06 – 11 – 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ دروست بوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى زوودا .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى
سۆران : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى / 05- 11- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى باڵيۆزى ژاپۆن ده‌كات

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین