zagros news agency

ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

 

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین کەسێک گیانی لەدەست دا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی11ی2024،  ماتۆڕ سکیلێکی سێ تایە بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە، دوای ئەوەی ویستویەتی تێپەڕاندن ئەنجامبدات کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و یەکێک لەسەر نشینەکانی دەکەوێتە خوارەوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس ئەکترۆز بەئاراستەی کەلار هاتووە دەیشێلێت و گیان لەدەستدەدات، پاشان ماتۆڕەکە وەرگەڕاوە.

هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 2004ـەودانیشتووی گەڕەکی شاکەلی ناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارە، سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکەبووە.

له‌ كۆتاییدا هاتووچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ تیمێكیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌يامێكى پشتگيريى له‌ ئه‌ڵمانياوه‌ پێده‌گات

یاسین

فڕۆکەیەکی”ئێف-16″ لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە

سەڵاح

فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای گاز بەهۆی بڕیارێکی کتوپڕ خۆپیشاندانیان کرد

سەڵاح