zagros news agency

فیدراسیۆنی بەڕازیل پەیوەندی بە ئەنچیلۆتی دەکات

 

فیدراسیۆنی بەرازیل گەڕایەوە بۆ ئەوەی بەدوای کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریددا بگەڕێت.
ئەنچیلۆتی ساڵی ڕابردوو ئامانجی سەرەکی فیدراسیۆنی بەرازیل بوو تا ئەو کاتەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مێرێنگێ نوێکردەوە تا ساڵی 2026.
بەرنامەی “ئێل چیرێنجیتۆ”ی ئیسپانی دەڵێت: “پێش پشووی سەری ساڵ ساڵی ڕابردوو ڕامانگەیاند کە گرێبەستی ئەنچیلۆتی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێدەکرێتەوە، لەڕاستیدا ئەمەش ڕوویدا، هەروەها پشتڕاستمانکردەوە کە هاوینی ڕابردوو ڕاهێنەری بەڕازیل نابێت”.
لە کۆتاییدا وتی: پیپ گواردیۆلاش لەسەر مێزی هەڵبژاردەی سامبایە، بەڵام ئەو بژاردەیەکی قورسترە، بۆیە فیدراسیۆنی بەرازیل بڕیاریدا جارێکی دیکە پەیوەندی بە ئەنچیلۆتیەوە بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی دهۆک سزا درا

یاسین

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نزیکە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکان

sarkar

به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی ئامێری تیشكی له‌ره‌له‌ری موگناتیسی MRI بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌قڵاوه‌ دابینده‌كرێت

سەڵاح