وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا كە لە شاری سلێمانییەوە هەڵاتبوو.
ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: نووسینگەی زاخۆی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد، كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە داواكراو بوو، پاش گەیشتنی فەرمانی دەستبەسەركردنی لەناو سەنتەری زاخۆدا دەستگیر كرا.
ھەروەھا ڕائد ئەحمەد ڕەمەزان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتبارەكە دانیشتوی شاری سلێمانییە و بەمەبەستی هەڵاتنی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاتووەتە زاخۆ، بەڵام لەدوای گەیشتنی فەرمانەكە لە ماوەی یەك كاتژمێردا دەستگیر كرا.
رێباز یونس