ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو كودەتایتری مەترسیدار لە دادگای باڵای فیدرالیەوە!

ئەو تەشكیلاتەی دادگای باڵا كە بە هەمواری ژمارە ٢٥ ی ساڵی ٢٠٢١ لە بەرواری ١٨ی ٣ی ٢٠٢١ ەكەوە هاتە كایەوە، ڕۆژانە كودتەدا دوای كودەتا بەسەر دەستور، یاساكان، حكومەت و پەرلەمانەوە دەكات، بەڵام لەم دواییەدە بەرپێی خۆی خۆشكردووە و بە تەفیسرە سەیرو سەمەرەكانی خەریكە بێهاوتا خۆی دەسەپێنێت بەسەر دەستور و دامەزرامە دەستورییەكان.

سەرەرای هەموو كودەتاكانی لەم حەفتەیەش دوو كودەتای تری ئەنجامدا كە كەمتر باسو گوفتوگۆی لەسەركراوە، ئەوانیش:

یەكەم: دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی ٦ مانگ بۆ هادی سەلامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ هەڵگرتنی حەسانە لەسەری لەلایەن دادگایەكی بغداوە، سەرچاوەیكرتووە لە قەرارێكی دادگای بالای فیدرالییەوە كە پێچەوانەی دەستور و حەسانەی پەرلەمانتارییە، بەمەش دادگای باڵا خەریكە دەبێتە مەترسی بەسەر بالاترین دەسەڵاتی یاسادان و چاودێری كە پەرلەمەنە، بەمەش كاریگەری زۆر نەرێنەری بەسەر ئەدای پەرلەمانی دەبێت و لەلایەك سنورەكانی دیموكراسی تەسكدەكاتەوە لەلایەكیتریش لایەنی چاودێر بەسەر حكومەت لاواز دەبێت و گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانی دەچێتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە!

دووەم، ئەمرۆ سەرۆكی دادگای باڵای فیدرالی ئاماژەیەی بەوەدا كە ئەرکی ئێستای دادگای فیدراڵی تەنها جێبەجێکردنی دەستوور نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان و پاراستنی یەکپارچەیی عێراقە، ئەمەش ئەرکێکی قورسە.

بەپێی ماددەی ٩٣ی دەستور ئەركەكانی دادگای باڵا بە ڕوونی دیاریكراوە، نە جێبەجێكردنی بەرژوەندی باڵاكانی گەل و نیشتیمان، نە پاراستنی یەكپارچەیی عێراق بە دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی بە دادگای باڵاوە نییە بەڵكو ئەمە پێشێلكردنێكی ئاشكارایی دەستور و دەسەڵاتەكانی حكومەت و پەرلەمانە، ئەمەش دەرگا بۆ دادگای باڵا واڵادەكات كە بەیانی بەپێی ویستی خۆی تەداخولی پرۆسەی سیاسی و حوكمرانی بكات و ببێتە تەرەفێك لە معادەلەكان و پارسەنگی و ناهاوسەنگی دروست بكات و دەرئەنجەمەكەشی بەهۆی مادەی ٩٤ی دەستورەوە كە كۆتایی و پابەندییە زۆر مەترسیدار دەبن!

خەریكە دادگای باڵا عێراق بەرەو ئاقارێكی مەترسیدار دەبات كەتێدا بودجە و نەوتی هەرێمی كوردستان ڕاگیراوە، سەرۆكی پەرلەمانی سونی دەركراوە، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان كێشەی تێخستووە، بەشێكی گەورەی شیعە لە ژێركاریگەرییەكانی ئەم دادگایە لەماڵەوە، وە پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی شیعە سەرەرای ئەوەی حەسانەی لەسەر بەهۆی تەفسیرێكی سەیری ئەم دادگایە سجنكراوە، هەموو ئەمانە لەلایەك و ئەو دەسەڵاتانەی ئەمڕۆ سەرۆكی دادگای باڵا داونی بە دادگاكە كە جێبەجێكردنی بەژوەندی باڵاكانی گەل و یەكپارچەیی عێراقە بە تەنیا لەلایەك كە ئەمە ڕێگە بە دادگای بالا دەدات بە ڕۆژی ڕوونی باز بەسەر تەفسریی مادەكانی دەستورەوە بكات و بەبیانووی بەرژوەندی باڵای گەل یانیش یەكپارچەیی عێراق، چی بییەوێت و چۆنی بییەوێت ئاوا دەستوەربدات و لە جێی حكومەت یانیش پەرلەمان بڕیار دەربكات.
بۆیە من لە ڕۆشنایی ئەم بڕیارانەی سەرەوە پێموایە عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی دیكتاتۆری جیاوازەوە ئەوەیش دیكتاتۆرییەتی دادگایە!

سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێبه‌رێكی حه‌كیم و هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

دوایین بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی موچەی هەرێم، بەدیدی من ‏‎لەجێی هەلهەلە بۆكردن، وەلوەلەی دەوێت

دڵشاد