ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى و 120 سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تيی نێوده‌وڵه‌تی كۆڕبه‌ندی مێپس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان، پێنجەم کۆڕبەندی مێپس بەڕێوە دەچێت.

ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ لە کاتێکدایه‌ كه‌ ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت. ته‌وه‌ره‌ێكی گرنگی كۆڕبه‌ندەکە، تاوتوێكردنى دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریییە لە فراوانبوونی گرژییەکان.

لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا، شاری دهۆک دەبێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی سەرکردە باڵا و بڕیار بەدەستەکانی ناوچەکە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان.

ئەمڕۆ و سبەینێ، کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە ‘مێپس’ بە ئامادەبوونی زیاتر لە 120 سەرکردە و کەسایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە زیاتر لە 40 وڵاتی جیاواز لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.

کۆڕبەندی مێپس، ساڵانە بەڕێوە دەچیت، بەڵام ئەوەی وایکردووە ئەمساڵ کۆڕبەندەکە گرنگتر بێتە بەرچاو، دۆخی پڕ لە ئالنگاری و ئاڵۆزی ناوچەکەیە، کە شەڕی ئیسرائیل و غەزە فراوانتر بووە و ئێستا شەڕەکە لوبنانیشی گرتووەتەوە.

هاوکات ئێران و ئیسرائیلیش چەند جارێک مووشەکبارانی یەکتریان کردووە؛ ئەمەش ترسی زیاتری خستووەتە نێو دڵی وڵاتانی ناوچەکە و مەترسی هەیە ئیسرئیل وەک وەڵامێک بۆ گرووپە چەکدارەکان، هێرش بکاتە سەر پێگەکانیان لە نێو عێراقدا.

هەموو ئەمانە وایان کردووە، یەکێک لە بابەتە سەرەکی و گەرمەکانی کۆڕبەندی مێپسی ئەمساڵ، دۆخی ناوچەکە و خۆپارێزی و ڕێگریی بێت لە فراوانتر بوونی ئاگری شەڕەکە.

کۆڕبەندەکە، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کۆکردنەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە، ببێتە پردێکی پەیوەندی و گەنگەشەی دۆخەکە بکات، بیرۆکە و ڕێگەچارەی گونجاویش بخاتە بەردەم لایەنەکان. جگە لەمانە، بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆڕبەندەکە تایبەتە بە ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پرسەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی: پارتی بایكۆتی هەڵبژاردنی نەكردووە بەڵكو لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە

یاسین

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون

یاسین

رائید مالیکی: بەم زووانە یاسای باری کەسێتی پەسەند دەکرێت

سەڵاح