ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەحموود مەشهەدانی: هەرێمی كوردستان، بەر لە 2003، بەراورد بە ئێستە زۆر جیاوازە

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆڕبەندی، ” مێپس” لە دهۆك گوتارێكی پێشكەش كرد و رای گەیاند، هەرێمی كوردستان جیاوازە لە رابردوو.

د. مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، لە ڕوانگەی خۆمانەوە جیاوازین، لە ڕوانگەی سیاسی، بیركردنەوەی سیاسی، جوگرافیای سیاسیش، تەنانەت بە پشت بەستن بە زانستەكان بۆ داهاتوو لەگەڵ كارگێڕی و بەڕێوەبردن و دەوڵەتداری، سەركردایەتیی و بەڕێوەبردنی كێشە و ئاستەنگەكان، جا پرسە سیاسییەكان بن یا سەربازییەكان، بۆ دەوڵەت و بۆ گرووپەكان، لە هەموو ئەوانە جیاوازین.

روونیشی كردەوە كە ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ناوچەكە دەبێتەوە لەو چوارچێوەدا بە تایبەت هەرێمی كوردستان، بەر لە حەوتی تشرینی یەكەمی 2003، زۆر جیاوازە بەراورد بە ئێستە.

ئەو دەڵێ‌، گڕكانی ئاڵۆزییەكان لەو شوێنانەی كە هەبوون بەرە و ناوچەی تر فراوان بووە، لەهەمانكاتدا ڕێككەوتن و ئاشتییە كۆن و نوێیەكان بایەخیان پێ نادرێت.

پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت.

نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن، كە 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشدار دەبن. لە میانیدا، ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاخەوان عەبدوڵڵا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی پەلکانە دەدات

یاسین

له‌ دهۆك ئافره‌تێك به‌ سكێک 4 منداڵی ده‌بێت

یاسین

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى تازه‌ى كۆچى

دڵشاد