ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنچیلۆتی: کیلیان مباپێ داوای لێکردم لە پێگەیەکی دیاریکراو لە یاریگادا یاری بکات

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید باسی لە یارییەکەی بەرامبەر لیگانیس کرد کە بڕیارە سبەی یەکشەممە لە قۆناغی ١٤ی خولی ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.
ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ یارییەکە وتی: کیلیان مباپێ داوای لێکردم لە پێگەیەکی دیاریکراو لە یاریگادا یاری بکەم، هەمووان دەیانەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن، بەڵام ئەو و ڤینیسیۆس پێگەیەکی جێگیریان نییە لە یاریگادا. هەموو شتێک بەندە بە یارییەکەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، برایم دیاز بەشێوەیەکی نایاب لە پێکان گەڕاوەتەوە، گۆڵی تۆمارکرد و بە شێوەیەکی ناوازە گەڕایەوە، بۆ ئێمە زۆر گرنگ دەبێت، وەک یاریزانی باڵ یاری دەکات و یارمەتی هێڵی ناوەڕاست دەدات، یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە ، وەک ساڵی ڕابردوو پێموایە ڕۆڵی ئەم وەرزە کاریگەرتر دەبێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ئێمباپێ بردیەوە

sirwan

خولی ئیتاڵیا.. یاری لوتکەی ئینتەر و یۆڤی بە پڕ گۆڵ و بە یەکسانبوون یەکلابوویەوە

sirwan

ڕیاڵ مەدرید وەڵامی دەنگۆکانی سەبارەت بە ڤینیسیۆس دەداتەوە

یاسین