zagros news agency

لە سووریا ئەم مانگەش داعش لە هێرشان بەردەوام بوو

لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئێستا، ٣٤ کەس به هۆی هێرشی داعشەوه لە دەڤەری ژێر دەستەڵاتی هەدەسەدا کوژراون و بریندار بوونە.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤان بڵاوی‌کردەوە شانەی داعش لە هێرشان لە دژی دانیشتووان و هەدەسە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن و لە سێ هەفتەی ڕابردوودا چەکدارانی ئەم گروپە ٢٢ هێرشیان لە دەڤەری ژێردەستەڵاتی هەدەسە کردووە.
وەک ڕوانگەی مافی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، جگە لە زیانی مادی لە ناوچەکە لەم هێرشانەدا ٣٤ کەسیش کوژراون یان بریندار بوونە و هاووڵاتیی ئاساییشیان لە نێودایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتەری ئەڵمانیا: بەم زوانە ئێران دەبێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

سەڵاح

فەیحان: سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕژدە لەسەر یەکلاییکردنەوەی پێکهێنانی لیژنەکان لە کۆبوونەوەی سبەینێدا

یاسین

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکە

یاسین