ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترەمپ باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمەکانی سێ وڵات

 

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، باجی گومرگی زۆر لەسەر هەموو ئەو کاڵایانە دەسەپێنن کە لە مەکسیک و کەنەداوە هاوردە دەکرێن، ئەمە جگە لەوەی هەر کە گەڕایەوە کۆشکی سپی باجی زیادەش دەخاتە سەر ئەو کاڵایانەی لە چینەوە هاوردە دەکرێن.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند “لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا فەرمانی جێبەجێکردن سەبارەت بە بەرزکردنەوەی باجەکان ئیمزا دەکات.”

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد “لە 20ـی کانوونی دووەم 2025، وەک یەکێک لە یەکەمین کارەکانم، هەموو ئەو بەڵگەنامە پێویستانەی دەربارەی سەپاندنی باجی لەسەدا 25 لەسەر هەموو ئەو بەرهەمانەی لە مەکسیک و کەنەدا هاوردەی ئەمەریکا دەکرێن، ئیمزا دەکەم.”

دۆناڵ ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024دا هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتری لەسەر بەرهەمە چینییەکان دەکرد، بەمەش ڕەنگە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازرگانی جیهانی هەبێت.

پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی چین زنجیرەیەک ڕێوشوێنی بۆ بەرزکردنەوەی بازرگانیی دەرەکی ڕاگەیاند، هەروەها بەڵێنی دا پاڵپشتی دارایی بۆ کۆمپانیاکان زیاد بکات و هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان فراوانتر بکات.

وەزارەتەکەی چین لە بەیاننامەیەکدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە “چین هانی دامەزراوە داراییەکان دەدات بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی زیاتر بۆ بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی دراو و بەهێزکردنی هەماهەنگی سیاسەتی ماکرۆ بۆ ئەوەی یوان بە “سەقامگیری” بمێنێتەوە.”

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “ئەو وڵاتە گەورەیەی ئاسیا هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی فراوانتر دەکات و پاڵپشتی هاوردەکردنی کەرەستەی سەرەتایی و بەرهەمە وزەییەکان دەکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری سەرۆک‌کۆماری نوێی ئێران دەستی‌ لەکار کێشایەوە

سەڵاح

روونكردنەوەیەك لەوەزارەتی كارەباوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە تورکیا هێنا

sirwan