ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌یادی 25ی نۆڤه‌مبه‌ردا

سارا مزوری

ساڵانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان یادی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامده‌درێن، كه‌م تا زۆر یادكردنه‌وه‌ی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرسی ئافره‌تان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، زۆر جار پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كرێت ته‌نیا حه‌فته‌یه‌ك یان رۆژێك به‌س نیه‌ بۆ پرسێكی وه‌ك توندوتیژی، به‌ڵام له‌گه‌ل چالاكی به‌رده‌وام له‌و 16 رۆژه‌دا زیاتر چالاكیه‌كان چر ده‌كرێنه‌وه‌ و هیچ نه‌بێت به‌بیر تاك ده‌هێندرێته‌وه‌ رۆژێك هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان.
پرسی ئافره‌ت و توندوتیژی زۆر هه‌لده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵی ئێمه‌ی ئافره‌ته‌ پرسی ئافره‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان پێشوە‌چوونی به‌رچاوی له‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌تایبه‌تی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ده‌توانم بڵێم گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغی زۆر باش، كه‌ مرۆڤ بیر له‌ رابردوو ده‌كاته‌وه‌ و به‌راوردێك له‌گه‌ل ئێستا ده‌كات بێگومان جیاوازی زۆر به‌دی ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیی ته‌ماشای پرسی ئافره‌ت بكه‌ین، ئه‌وه‌ دیاره‌ ئێستا ئافره‌ت به‌شداریه‌كی كارای له‌ له‌ ده‌ستهه‌ڵاتدا هه‌یه‌ و هیچ لایه‌نێكی سیاسی نیه‌ پشتگیری له‌ ئافره‌ت و مافه‌كانی نه‌كات، دیاركردنی رێژه‌ی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فه‌رمانگه‌كان هه‌نگاوێكی پیرۆزه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به‌ ره‌گه‌زی مێینه‌ بدرێت به‌شداربێت له‌ هه‌موو كایه‌كانی ژیان.
له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ش راسته‌ توندوتیژی به‌رده‌وامه‌ و ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌، به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ تا ده‌گات به‌ ئه‌مڕۆ جیاوازی زۆر ده‌بیندرێت له‌ گۆڕینی بۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاو سالاری به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت، ئاماره‌كان ساڵ بۆ ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ئه‌وه‌ی پێشتر باوه‌ری به‌ پرسی ئافره‌ت نه‌بووه‌ ئه‌مڕۆ ده‌بینین به‌رگری له‌ مافه‌كانی ده‌كات، نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ندێ دیارده‌ی ناشیرین و تاوان به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌ت، كه‌له‌ ئه‌گه‌ل ره‌وشتی به‌رزی كورده‌واری و كه‌لتوور و نه‌ریتی میلله‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ناگونجێن، به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌لنه‌گرن گۆڕانكاری له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ روویداوه‌، ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێشتر به‌ شه‌رمه‌وه‌ باسی له‌ مافه‌كانی ده‌كرد ئه‌مڕۆ به‌ رۆژی ڕوناك هاوار ده‌كات پێویسته‌ یه‌كسانی هه‌بێت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ هێشتا پێویستمان به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتر و خه‌باتی زیاتر هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانمان، به‌تایبه‌تی ده‌ركردنی یاسای سه‌رده‌میانه‌ له‌په‌رله‌مان و پێداگیری كردن له‌سه‌ر جێ به‌جێكردنی یاسا بۆ ئه‌وه‌ی پیاو و ئافره‌ت وه‌ك دوو بونه‌وه‌ری ته‌واوكه‌ری یه‌كتر به‌ ئاشتی و یه‌كسانی بژین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 4

hakar herki

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

دڵشاد

پارتی ، بوێرى، كۆنفرانس و دیموكراسیخوازی

سەڵاح