zagros news agency

شەش چەکداری سەر به ئێران لە سووریا کوژران

ڕوانگەی مافی مروڤی سووریا بڵاوی کردەوە لە نزیک گوندی فەرحانیە لە نێوان شارۆچکەی “تبلیسە” و “رستن” لە حومس و لە سەر ڕێگەی نێوان حومس و حەما هێزی حکومەتی سووریا و چەکدارنی سەر بە ئێران دراونەتە بەر هێرش.
بە گوێری هەوڵەی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لەم دوو هێرشانەدا شەش چەکداری سەر بە ئێران کوژراون.
دوێنێش لە نێوان چەکداران و هێزی سەر بە حکومەتی سووریا هەر لەم ڕێگەیە و دە سەربازی حکومەت و چوا چەکدار بریندار بوون.
لە ڕۆژەی چوارشەمەی رابردووە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیان بۆ سەر حکومەتی ئەم وڵاتە دەست پێکردووە و پانتاییەکی بەرچاوی خاکی ئەم وڵاتەیان خستووەتە ژێر دەستەڵاتی خۆیانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی: سەرۆککۆماری تورکیا زۆر به‌تایبه‌ت پێشوازیی له ‌سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان كرد

سەڵاح

زریان لە ئەمریکا؛ گیانی لە چەندین کەس ئەستاند و کارەبای سەدان هەزار ماڵی بڕێ

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح