ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/12/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نيكۆلۆ فۆنتانا، باڵيۆزى نوێى ئيتاڵيا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌كى خۆى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاڵيا خۆشحاڵيى خۆى به‌ يه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و سوپاسى پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایەخه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كان به‌هێزتر بكات.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تيش دۆخ و ڕووداوه‌كانى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێڤەبەریا ساخلەمیا ئاکرێ ئامارێن روژا هەلگرنا ئاکرێ نەوروزێ ل ئاکرێ بەلاڤکر

دڵشاد

بەفەرمانی مەسرور بارزانی ژمارەیەك پڕۆژە و بڕیار لە سمێل جێبه‌جێ ده‌كرێن

سەڵاح

لە تورکیا ١٠٣ کەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر دستگیر کران

سەڵاح