ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا و ئیمارات هەوڵ‌دەدە سووریا بگەرێننەوە نێو وڵاتانی عەرەبی

 

پێنج سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا و ئیمارات خەریکی تاوتوێ کردنی لادانی سزاکانی ئەمریکا دژی سووریان بەو مەرجەی بەشار ئەسەد لە حکوومەتی ئێران دوور کەوێتەوە و ڕێگە نەدات چەک بە دەستی حزبوڵلای لوبنان بگات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زمان پێنج سەرچاوەوە ڕایگەیاندووە، ئیمارات و ئەمریکا دەیانەوێت دیمەشق ڕێگەی خۆی لە تاران جیا بکاتەوە و ڕێگە نەدات چەکی ئێران بە دەستی حزبوڵلای لوبنان بگات و لە بەرانبەردا ئەمریکا ئەو سزایانە هەڵدەوەشێنێتەوە، لە ساڵی ٢٠١١-وە خستوونیەتە سەر سووریا.

گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئیمارات بەر لە هێرشی ئەم دواییەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر شارەکانی حەلەب، حەما و ئیدلب دەستی پێ کردووە و ئێستاش بەردەوامە.

ئەم سەرچاوانەی ڕۆیتەرز پێیان وایە، پێشڕەویی ئۆپۆزسیۆنی سووریە هێمایەکە بۆ لاوازبوونی هاوپەیمانیی نێوان دیمەشق و تاران و ئەگەر ئەسەد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی داوای هاوکاری لە تاران بکات، ئەوە هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیمارات بۆ دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد لە ئێران ئاڵۆزتر دەبن.

بە گوێرەی ڕۆیتەرز، ئەمریکا و ئیمارات دەیانهەوێت هاوکاریی بەشار ئەسەد بکەن ئەو ناوچانەی لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا لە دەستی داون، بیانگرێتەوە. میدیای لوبنانییش ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل پێشنیاری بە ئەمریکا کردووە سزاکانی سەر سووریا بدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە ڕێگەی عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری باڵای خۆیەوە، لەم دواییەدا پەیامێکی بۆ بەشار ئەسەد ناردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ”ڕابردوو لەبیر مەکە!”

ئیمارات بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانی بەشار ئەسەد لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی وڵاتانی سوننەمەزهەب ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە لە پەیوەندیی سووریا و ئێران ناڕازین.

یەکەم جار دوای هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریا ساڵی ٢٠٢٢ بەشار ئەسەد لەلایەن ئیماراتەوە پێشوازیی لێ کرا. دوای ئەوەش ئیمارات هەوڵی داوە پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ سووریا دەست پێ بکاتەوە، بەڵام سزاکانی بۆ سەر حکومەتی سووریا ئەمریکا ڕێگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری كشتوكاڵی شانشینی ئوردن كرد

یاسین

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ئافرەت دەستگیر دەکات

یاسین

هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسێك لە باكووی ئازەربایجان دەكات

سەڵاح