zagros news agency

گوترێس داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە سووریا دەکات

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی تورکیا گفتوگۆیان کردووە و داوای دەستبەجێ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و ڕاگرتنی خوێنڕشتنی لە سووریا کردووە.

گۆتێرێس جەختیشی کردەوە، دەستەی تەحریر شام گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سزادراون.

گوترێس گوتی: “دەمەوێت لەبارەی ئەم پێشهاتە ترسناک و دراماتیکییەی لە سووریا و لەبەرچاوی ئێمە ڕوودەدات، چەند قسەیەک بکەم.”

ئەمینداری ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان گوی: “لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گفتوگۆمان لەبارەی پێشهاتەکان کرد. جەختم لە پێویستیی هاوکاریی مرۆیی بۆ خەڵکی مەدەنی و گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی سیاسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە خوێنڕشتن. دوایین هێرش لەلایەن تەحریر شام بۆ سەر ناوچەکۆنتڕۆڵکراوەکانی حکوومەت ئەنجامدرا، لە کاتێکدا ئەو گرووپە، هاوشان لەگەڵ چەندین گرووپی چەکداری ئۆپۆزسیۆنی دیکە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە سزادراون. هێرشەکە بووەتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هێڵەکانی پێشەوە و دەیان هەزار مەدەنی، لەناوچەیەک کە خۆی گڕی گرتووە لە مەترسی دان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ڵاح ڕه‌فیق ڕواندزی ده‌كات

یاسین

تیمی فریاگوزاریی ئافاد دەچنە سووریا بۆ گەڕان بەدوای زیندانەکانی سیدنایا 

سەڵاح

سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لەبەرپرسى نووسینگەى پەیوەندییەکانى یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان دەکات

یاسین