zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدریگۆ ئاشکرا دەکات

 

یانەی ڕیال مەدرید سروشتی پێکانەکەی ئاشکرا کرد کە ڕۆدریگۆی بەڕازیلی ئەستێرەی مێرێنگی تووشی بووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، دوێنێ ڕۆدریگۆی خستە ناو ڕیزبەندی یانەکەیەوە بۆ یارییەکەی جیرۆنا، بەڵام لەناکاو مێرێنگێز بەیانی ئەمڕۆ دوورخستنەوەی خۆی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی تۆڕی “ریلیڤۆ”ی ئیسپانی، ڕۆدریگۆ تووشی “ئازاری ماسولکەکانی قاچی چەپی” بووە، بەڵام یانەی ڕیال مەدرید ڕوونی نەکردووەتەوە کە ئایا ئەم پێکانە دووبارەبوونەوەی پێکانەکەی پێشووی ماسولکەی پێشەوەی بوو کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر تووشی بوو.
تۆڕی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت ڕۆدریگۆ بۆ ماوەی دوو بۆ چوار یاری لە یاریگادا ئامادەنەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: هەڵسوکەوتی ڤینیسیۆس باشتر بووە

یاسین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزای توندی بەسەر ئینتەر میلان سەپاند

یاسین

ئامار و داتاکانی مێژووی کلاسیکۆ

یاسین