zagros news agency

لوبنان داوا لە عێراق دەکات گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ بکاتەوە

 

یەکشەممە، وەزیری گواستنەوەی لوبنان داوای لە عێراق کرد، گەشتەکانی لەگەڵ لوبنان دەست پێ بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی عێراق بەهۆی ڕووداوەکانی سووریا گەشتەکانی ڕاگرت.

عەلی حەمییە، وەزیری گواستنەوەی لوبنان گوتی، “فڕۆکەکانی سەر بە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەردەوام ئاسمانی سووریایان بەزاند بۆ فڕۆکەخانە جیاوازەکانی عێراق و وڵاتانی دیکەی عەرەبی، ئەمەش دوای هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی دیمەشق بووە”.

عەلی حەمییە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هێڵی ئاسمانی عێراقی کرد، “گەشتەکانی لە عێراقەوە بۆ لوبنان دەست پێ بکاتەوە و بە پێچەوانەشەوە، بەو پێیەی لە 27-11-2024ەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی”.

عێراق لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە دەست پێ کردنەوەی گەشتەکانی لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاندبوو، دوای ئەوەی لە ئەنجامی ڕووداوەکانی لوبنان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ گەشتەکانی ڕاگرتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەمەریکا TikTok قەدەغەکرا

یاسین

پرسەنامەیەک له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە

سەڵاح

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح