zagros news agency

یانەی ڕیال مەدرید بیر لە تۆمارکردنی سکاڵایەکی فەرمی دەکاتەوە

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە سکاڵای فەرمی لەسەر ئەو تیمە ناوبژیوانە تۆماربکات کە سەرپەرشتی یارییەکەی تیپەکەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆیان کردووە، ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، کە لە گەڕی 17ی لالیگا بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون کۆتاییهات.
ڤینیسیۆس جونیۆر دوای ئەوەی لە خولەکی ٧٥ کەوتە ناو ناوچەی سزا داوای لێدانی سزای کرد، بەڵام ناوبژیوان ئاماژەی بۆ بەردەوامبوون لە یاریکردن کرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید بیر لە تۆمارکردنی سکاڵایەکی فەرمی دەکاتەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان.
ڕیال مەدرید پێی وایە بە ئەنقەست پڕۆتۆکۆڵی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی (VAR) جێبەجێ نەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هانزی فلیک باس لە جێهـێـشـتنـی بارسێلۆنا دەکات

یاسین

سڵۆت؛بەپێی کات یاریزانەکانم دەتوانن زیاتر بگونجێن

یاسین

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکانەکەی چاکبووە

یاسین