zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی چیک لە عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان شنایدۆڤ باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا کە بەڕێز کارل کورتانێک کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی چیک پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری رابردوو ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و هیوای خواست ئەنجامی باش لە دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێتە دی بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەروەها سەرنجی خستە سەر پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی چیک لە عێراق هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەروەها باسی لە پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی چیک کرد و هیوای خواست ئەم پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێبدرێت. پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم سەرۆک بارزانی هیوای ئەوەی خواست گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ئیجابی هەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی لایەنەکان.

بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە بە تایبەت مافەکان و ڕۆڵی کورد لە سوریای داهاتوو تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین

زۆربەی كێشە تەكنیکییەكانی داناگاز چارەسەر كران

یاسین

حکوومەتی هەرێم بە گوژمەی ١٠٠ ملیار دینار ٦٥ پڕۆژەی کارەبا لە زاخۆ جێبەجێ دەکات

سەڵاح