zagros news agency

ئەمشەو خەڵاتەکانی زەبێست دابەش دەکرێت

 

ئەمشەو کاتژمێر 8:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زەبێست باشترینەکان ساڵ هەڵدەبژێردرێن،خەڵاتەکانی زەبێست خۆی لە 12 خەڵاتی جیاواز دەدات و بەدەنگدانی هاندەران و کاپتنی هەڵبژادەکان و ڕاهێنەری یانەکان و بەشێکی ڕۆژنامەنووسان دەدرێتە شاییستەکانی.
خەڵاتەکانیش پێکهاتوون لە باشترین یاریزانی پیاو و باشترین یاریزانی ئافرەت و باشترین ڕاهێنەری پیاوان و باشترین ڕاهێنەری ئافرەتان و جوانترین گۆڵ و باشترین گۆڵپارێز و چەندان خەڵاتی دیکە دابەش دەکرێت و چەندان کەسایەتی و ئەستێرەی تۆپی پێ لە ڕێوڕەسمەکە ئامادە دەبن.
پارساڵ لیۆنێل مێسی یاریزانی یانەی ئینتەر میامی توانی خەڵاتەکە بباتەوە و ئەمساڵیش ڕکابەری بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە زۆر توندە و ڕۆدری و کرووس و ڤینیسیۆس و کارڤاخاڵ و بیلینگهام،شەڕی وەدەست خستنی ئەم خەڵاتە دەکەن.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای گۆگل کاتی کۆنگرەی Google I/O 2026 دیاریکرد

یاسین

ئارنۆڵد دلخۆش نیە بەوەی رودەدات

یاسین

سێ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە

یاسین