ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێشەمە ١٧ ی کانوونی یەکەم لە وتارێکیدا جارێکی دیکە جەختی لە بەردەوامیی بەرەی مقاومە کردەوە و ڕایگەیاند، حکوومەتی ئیسرائیل وا دەزانێت لە ڕێگەی سووریاوە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی هێزەکانی حزبوڵلا گەمارۆ بدات و لەناویان ببات، بەڵام زۆر زۆر لەهەڵەدان، ئەوەی لەناو دەچێت ئیسرائیلە.
خامنەیی گوتی: ڕۆحی ڕێبەرانی مقاومە زیندووە و ڕێگایان درێژەی هەیە، غەززە و لوبنان خۆڕاگری و بەرخودان دەکەن.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: “دوای ئەو جووڵەیەی لە سووریا کرا و ئەو تاوانانەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا خەریکن دەیانکەن و ئەو هاوکارییانەی خەڵکی دیکە پێشکەش بەوانەی دەکەن، وا دەزانن بابەتی مقاومە کۆتایی هات، ئەوانە زۆر زۆر لەهەڵەدان.
رێبەری کۆماری ئیسلامی لە درێژەی گوتەکانیدا جەختی کردەوە: “ڕوحی سەید حەسەن نەسروڵلا زیندووە، ڕۆحی سینوار زیندووە، شەهیدبوون ئەوانەی لە گۆڕەپانی هەبوون دەرنەکردووە، تەنیا جەستەیان ڕۆیشتووە، ڕۆحیان زیندووە، هزریان زیندووە و ڕێگایان درێژەی هەیە.”
خامنەیی هەروەها دەڵێت: ” هەڵبەت ڕژێمی زایۆنی بە خەیاڵی خۆی خەریکە لە ڕێگەی سووریاوە خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی هێزەکانی حزبوڵلا گەمارۆ بدات و ڕیشەکێشیان بکەن، بەڵام ئەوەی ڕیشەکێش دەکرێت ئیسرائیلە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو