zagros news agency

ئەحمەد داودئۆغڵوو: پێویستە تورکیا رێز لە مافی کوردان بگرێت

ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا دەڵێت پێویستە گەلی سووریا بڕیار لەسەر سیستمی فیدراڵی یان ئۆتۆنۆمی بدات، پێویستە تورکیا ڕێزی لێبگرێت و تورکیا پێویستی بەوەیە پارێزەری هەموو کورد بێت.
ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە، داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد، لەبری ئەوەی کورد مەترسی لەسەر خۆی ببینێت، پێویستە وەک برایەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و وەک خاوەنی هەمان مێژوو و چارەنووس مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
داودئۆغڵوو هەروەها ڕایگه‌یاند پەیەدە نوێنەرایەتیی هەموو کوردانی سووریا ناکات و بە شێوەیەکی ئایدیۆلۆژیکی دەجووڵێتەوە. بەڵام تورکیا بە بەشداری‌ی هەموو کورد هەوڵ بدات بۆ ئەوەی کورد مافی خۆی هەبێت.
داودئۆغڵوو هەروەها گوتی:، چارەنووسی سووریا لە لایەن هاووڵاتیانی سوریاوە دیاری بکرێت. ئەگەر فیدرالیزم یان ئۆتۆنۆمییان دەوێت، پێویستە تورکیا ڕێزی لێبگرێت. جگە لەمەش نابێت هەسەدە و هەموو گروپە چەکدارەکان بەشێوەیەکی جیاواز بمێننەوە و پێویستە بچنە نێو سوپای سوریاوە یان بۆ قەزاکان ببن به هێزی پۆلیس.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەکاتی کارکردن کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

سەڵاح

لە دوو شوێنی هەرێمی کوردستان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە هاووڵاتییان

یاسین

ئاری نانەكەلی بۆ زاگرۆس: به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك پیلانگێری كۆتایی هات و جاشه‌كانیش روویان بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وت

دڵشاد