zagros news agency

پارێزگای سەڵاحەدین.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبیكی داعش چوار كەس كوژران

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ی 12ی 2024، تەقینەوەی بۆمبێكی كۆنی داعش لە باكووری پارێزگای سەڵاحەدین، بووە هۆی كوشتنی 4 كەس.

بەپێی كەناڵ چواری عێراقی، لە گوندی مەزرعە لە قەزای بێجیی باكووری سەڵاحەدین، 4 كەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی كۆنی داعش كوژران.

بەپێی زانیارییەكان قوربانییەكان خەریكی ڕاكێشانی كارەبا بوونە لە زەوییەكی كشتوكاڵی و نەیانزانیوە پاشماوی بۆمب و تەقەمەنیی داعش لەو ناوچەیەدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای سامسونگ پەخشکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاتی 2024 راگەیاند

سەڵاح

بازرگانیی عێراق: وڵاتانی دراوسێ داوای کڕینی گەنمی عێراق دەکەن

یاسین

ئێران هێرشی سەر هێزە ئەمنییەکان لە باشووری خۆرهەڵات کۆتایی هات

سەڵاح